بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی تۆڵە کردنەوەی خوێنی کرێکارانی شەهیدی شارۆچکە پیشەییەکانی ئێران، لە ئیسرائیل و سێ بنکەی ئەمریکی لە ناوچەکە بە ئۆپراسیۆنی تێکەڵی سپای پاسداران لە شەپۆلی پەنجا و دووهەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 4 بە ڕەمزی پیرۆزی " یا زەینەبی کوبرا " بە هێز و گوڕەوە لەناو چوون.
لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا هێرش کرایە سەر بەشە پیشەییەکانی تەلئەڤیڤ و بەشی پیشەیی و ناوەندی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سێ بنکەی ئاسمانی هەریر لە هەولێر و بنکەکانی عەلی سالم و عەفریجانیش بە مووشەک و درۆنی بەهێزی ئێرانی لەناوچوون.
پێوەندیە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەگەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نتانیاهۆ زیندوو بێت،هەوڵەکانمان بۆ تۆپاندنی ناوبراو درێژەی دەبێت.
News ID 58891
Your Comment